بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تریشا زۆرن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Trischa Zorn
زۆرن لە ساڵی ۲۰۱۲

تریشا زۆرن (بە ئینگلیزی: Trischa Zorn؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٦٤ کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) خانمە یاریزانی مەلەوانی پارالمپیکی ئەمریکییە، نابینابوو کاتێک لە دایکبوو.[١]لە وەرزوشوانە مەلەوانەکانی پارالمپیکی ھاوینەی خاوەن پێداویسشتە تایبەتییەکان بوو (S12, SB12 and SM12 disability categories). تریشا بە یەکێک لە باشترین مەلەوانە بەشداربووەکانی پارالمپیک دادەنرێت لە مێژووی پاڵاوانێتییەکەدا کە توانیویەتی ٥٥ مەدالیا (٤١زێر، ٩ زیو، ٥ بڕۆنز) بەدەست بھێنێت .[٢][٣] لە پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠١٢ لە ئاھەنگی کردنەوەدا وەک یەکێک لە یاریزانە ناودارەکان ھاتە ناو یاریگاوە،[٤] و لە پارالمپیکی ھاوینەی ١٩٩٦ لە ئاھەنگی کردنەوەدا بەناوی سەرجەم بەشداربووەکان سوێندی پالاوانێتییەکەی خوێندەوە.[٥]

تریشا لە ١ی حوزەیرانی ١٩٦٠ لە ئۆرەنج یەکێک لە ناوچەکانی کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایکبووە، لە زانکۆی نیبراسکا خوێندوویەتی. بەشداری لە پارالمپیکی ھاوینەی ١٩٨٠، ١٩٨٤ ،١٩٨٨ ،١٩٩٢ ،١٩٩٦ ،٢٠٠٠، ٢٠٠٤ کرد. لە سەرجەم بەشدارییەکانی ٥٥ مەدالیا (٤١ زێڕ، ٩ زیو، ٥ بڕۆنز) لە پارالمپیکی ھاوینەی ١٩٩٢کە لە بەرشلۆنەی وڵاتی ئیسپانییە بەڕێوەچوو. توانی زۆرترین مەدالیا بباتەوە ژمارەیەکی پێوانەی لەسەر ئاستی پارالمپیک تۆمار بکات کاتێک ١٢ مەدالیا (١٠ زێر، ٢ زیو) بردەوە. ھەروەھا لە پارالمپیکی ھاوینەی ١٩٩٦ی ئەتڵانتا لە سەرجەم وەرزشوانە بەشداربووەکان زیاتر مەدالیایی بەدەست ھێنا کە دوو زێر، سێ زیو، سێ بڕۆنز بوو. ئەو لە یەکەم بەشداریکردنی لە پارالمپیکی ھاینە لە ١٩٨٠ توانی حەوت مەدالیا بباتەوە.[٦]دوا تەواوبوونی یارییەکانی پارالمپیکی ٢٠٠٤ کۆی مەدالیا مەدالیا بەدەستھاتووەکانی گەیاندە ٥٥ مەدالیا زیاتر لە ھەر وەرزشوانێکی بەشداربووی ئۆڵمپیاد و پارالمپیک لە مێژوودا. لەناو ئەو مەدالیایانە ٤١ زێربوو؛ و لە پارالمپیکی ٢٠٠٠ توانی ھەشت ژمارەی پێوانەی نوێ لە یارییەکانی مەلەوانی تۆماربکات.[٧]لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ تریشا یەکێک بوو لەوھەشت وەرزشوانەی کە لە ئاھەنگی ساڵی نوێدا لە مەیدانی تایمز لە شاری نیۆرک ڕێزیان لێنرا.[٨] لە کاتی ئاھەنگی کردنەوەی پارالمپیکی ٢٠١٢ وەک وەرزشوانێکی ناودار ھاتەناو یاریگاوە.

مەدالیاکانی پارالمپیک

[دەستکاری]
پارالمپیک تاک تیم[٩] گشتی
1980 Arnhem ٥ ٠ ٠ ٢ ٠ ٠ ٧ ٠ ٠
1984 New York ٥ ٠ ٠ ١ ١ ٠ ٦ ١ ٠
1988 Seoul ١٠ ٠ ٠ ٢ ٠ ٠ ١٢ ٠ ٠
1992 Barcelona ٨ ٢ ٠ ٢ ٠ ٠ ١٠ ٢ ٠
1996 Atlanta ٢ ٢ ٢ ٠ ١ ١ ٢ ٣ ٣
2000 Sydney ٠ ٤ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٤ ١
2004 Athens ٠ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١
گشتی ٣٠ ٨ ٤ ٧ ٢ ١ ٣٧ ١٠ ٥

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Biography». Trischa zorn. لە 2021-08-11 ھێنراوە.
  2. ^ «Swimmer Trischa Zorn won an amazing 55 Paralympic medals | U.S. Olympic & Paralympic Museum». United States Olympic & Paralympic Museum (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2021-02-28. لە 2021-08-11 ھێنراوە.
  3. ^ «Trischa Zorn: The Most Successful Athlete in the Paralympic History». www.asirecreation.org. لە 2021-08-11 ھێنراوە.
  4. ^ «Around The Rings». infobae (بە European Spanish). لە 2021-08-11 ھێنراوە.
  5. ^ «WORLDWIDE PARALYMPIC PARTNERS» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی)
  6. ^ «Trischa Zorn Wins Fifth Gold». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 1984-06-23. ISSN 0362-4331. لە 2021-08-11 ھێنراوە.
  7. ^ «Deportes y actividades» (بە ئیسپانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-08-11 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  8. ^ «IPC Announces Visa Paralympic Hall of Fame Inductees». International Paralympic Committee (بە ئینگلیزی). لە 2021-08-11 ھێنراوە.
  9. ^ This medal (since 1988), is not counted in the profile of the athlete to the IPC website, because the Paralympics until 1988, in some cases, are not considered members of the relay.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]